English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەر شوێنێك لە رەمەزاندا گرانفرشی بكات بەتوندترین شێوە سزا دەدرێت
2019-05-07 [09:16 AM]

​ZNA- هەولێر


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی راگەیاند، لە مانگی رەمەزان چاودێری توندتری بازاڕەكان دەكەین هەروەها ئەو كاڵایانە لە لایەن حكوومەت و لیژنەی ئابووری نرخیان بۆ دادەندرێت و چاودێریش دەكرێت و لێپرسینەوەی توندیش دەكرێت.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی گوت: كۆبونەوە لەگەڵ چاودێری بازرگانی پارێزگاكان كراوە و رێنماییان پێدراوە بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزان چاودێری توندتری بازاڕ بكەن، دەشڵێت "رۆژانە نرخمان بۆ دێت ئەو كاڵایانە لە لایەن حكوومەت و لیژنەی ئابووری نرخیان بۆ دادەندرێت و چاودێریش دەكرێت و لێپرسینەوەی توندیش دەكرێت".

ئەو جەختی كردەوە: تیمەكانیان بەدواچوون بۆ نرخ و ئێكسپایەربووش دەكەن، گوتیشی: "لەپاڵ ئەوانەدا بەدواچوون بۆ ئەو شوێنانەش دەكەین كە گوایە داشكانیان كردووە، هەر كەسێك بەم ناوە فێل بكات ئەوە سزادەدرێت".

پێشووترهەر دوكاندارێك نرخی هەڵنەواسی بووایە و و گرانفرۆشی بكردایە، لە 250 هەزار دینار تاوەكو 3 ملیۆن دینار غەرامە دەكرا، بەڵام ئێستا زیادكراوە.

ئەدهەم، گوتیشی:  دەسەڵاتیان بە بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی پارێزگاكان داوە سزای ئەو شوێنانە بدات كە گرانفرشی دەكەن، دەشڵێت:" سەرپێچیكار دوكان بێت یان شوێنێكی تر بێت غەرامە دەكرێت لە ملیۆنێك دینار تاوەكو 5 ملیۆن دینار، لەگەڵ داخستنی شوێنەكە لە 3 بۆ 5 رۆژ، ئەو داخستنەش زیانێكی زۆریان لێ دەدات بۆیە هیوادارین كەس پەنا بۆ گرانفرۆشی نەبات، جگە لەوەی دووبارەی بكاتەوە دەگیرێت و دەدرێـتە دادگا".

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی روونیشی كردەوە: رۆژانە نرخەكان وەردەگرن و بەداوچوونی چڕ بۆ نرخەكانیش دەكرێت، وەزارەتی بازرگانی و داموو دەزگاكانی حكوومەت رێگەی زیاتر بە هاوردەكردنی ئەو خۆراك و كاڵایانە دەدات كە لە رەمەزاندا خۆاست و فرۆشی هەیە، ئێستا خۆراك و كاڵایەكی زۆر هەیە خەڵك دڵنیا دەكەینەوە خۆراك زۆرە و رێگەش نادەین نرخ بەرز بكرێتەوە ".

نەبەزعەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگەیاند: لە مانگی رەمەزان چاودێری بازاڕ زیاتر دەكرێت،هەروەها پێویستمان بە هاوكاری هاوڵاتیانە لە هەر شوێنێك گرانزان و قۆرخكاریان بینی هەواڵمان پێ بدەن و هاوكاری تیمەكانی چاودێری بازاڕ بكەن". جگە لە چاودێری كردنی رۆژانە، شەوانیش تیمەكانی چاودێری لە پارشێوان سەردانی سەمونخانە و نانەواخانەكان دەكەن بۆ چاودێری كردنی كێشی نان و نرخەكانیان.

 





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad