English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای سووریا لە باکووری حەما پێشڕەوی دەکات
2019-05-07 [01:05 AM]

ZNA- هەولێر


سوپای سووریا لە پێشڕەوییەکانی لە دژی گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان لە هەردوو پارێزگای حەما و ئیدلب بەردەوامە و فەرماندە سەربازییەکانی بەشار ئەسەدیش دەڵێن: پێشڕەوییان بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو ناوچەکانی سووریا کۆنترۆڵ دەکەنەوە. 

لە دوایین هەوڵەکانیشدا، سوپای سووریا گوندی جەنابیرە و گردی عوسمانی کە دوو ناوچەی ستراتیژین لە دەشتاییەکانی باکووری پارێزگای حەمای کۆنترۆڵکردووەتەوە.

بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانیش تەنیا لە رۆژی دووشەممە 20 کەس کوژراون و چەندین کەسی دیکەش بریندارن.

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەڕێگەی گوتەبێژەکەیەوە داوای دەستبەجێ وەستانی ئەو شەڕە و پارێزگاریکردن لە مەدەنییەکان دەکات. 

ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "سکرتێری گشتی داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات رێز لە یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان بگرن و پارێزگاری لە مەدەنییەکان بکەن، هەروەها لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکات. داوادەکات هەموو لایەک بە تەواوەتی پابەندی ئەو ئاگربەستە ببن، کە لە 17ی ئەیلولی 2018 واژۆکراوە".

بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی پارێزگای ئیدلب و چەند ناوچەیەک لە باکوور و رۆژهەڵاتی پارێزگای حەما بە سەدان کەس گیانیان لە دەستداوەو هەروەها 140 هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەربوونە.





ئەم هەواڵە 1465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad