English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی: پارەی تەرخانکراوی بودجەی 2019 بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین
2019-05-07 [01:32 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق جارێکی دیکە جەختدەکاتەوە کە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە ئاستی زۆر باشدان و حکومەتی عێراق هیچ ئاستەنگێک بۆ بودجەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان دروستناکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 7-5-2019 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەی خۆی سازکرد. 

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی بودجە و نەوت پرسیاری ئاراستەی عەبدولمەهدی کردووە و لە وەڵامدا دەڵێت "هەر بڕە پارەیەک لە یاسای بودجەدا هاتبێ بۆ هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت".

عادل عەبدولمەهدی هەروەها گوتی "هەندێک تێڕوانینی جیاوازمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام لە گفتوگۆداین و پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە".

سەبارەت بە هاوئاهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقیشە بۆ رووداو گوتی: "پەیوەندی باشمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامدەبین لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیشمان لەگەڵ پێشمەرگە دژی داعش ئەنجامداوە" دەشڵێت "بۆشاییە ئەمنییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە پڕکردووەتەوە".





ئەم هەواڵە 9628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad