English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەکدارانی داعش لە نێوان کەرکووک و پردێ سێ پۆلیسی عێراقیان کوشت
وێنە: ئەرشیڤ
2019-05-07 [03:29 AM]

​ZNA - هەولێر


لە ھێرشێكی داعشدا بۆ سەر خاڵێكی پشكنین لە رێگەی نێوان كەركووك - پردێ، ٣ ئەندامی ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق كوژران.

عەقیل کەینانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش له‌ کەرکووك رایگه‌یاند: شەوی دووشەممە ٦ی ئایار، لە گوندی کەڵور له‌سه‌ر ڕێگەی نێوان کەرکوك - پردێ داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر خاڵێكی هێزە عێراقیەکان و له‌ ئه‌نجامدا ۳ ئەندامی ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و ٢ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.

دوای ھێرشەكە دوو گومانلێكراو لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

دوای ئەوەی هێزی پیشمەرگە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کشاوەتەوە، داعش گەڕاوەتەوە ئەم ناوچا نە و پۆلیس و حەشدی شەعەبی و سوپای عێراقیش باشاریان ناکەن.





ئەم هەواڵە 4348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad