English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراكانەی بۆ ئازاری پووك باشن
2019-05-08 [12:30 PM]

هەولێر _ ZNA


 

پووكی ددان لە شانەیەكی نەرمی ناسك پێكدێت زۆر كات تووشی ئازار دەبنەوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە كە ئەمانەن، زۆر بەكارهێنانی فڵچەی زبر، برینی ناو دەم، نەخۆشییەكانی پووك یان هەوكردنی پووك، دوومەڵی ددان، گۆرانی هۆرمۆنەكان لە قۆناغی سكپریدا، زۆر پێویستە گرنگی زیاتر بە ناوپۆشی دەم و ددان بدرێت بۆ ئەوەی پووكی ددان تووشی نەخۆشی و هەستیاری نەبێت.

لێرەدا باس لەو خۆراكانە دەكەین كە باشن بۆ ئەو كەسانەی كە بەردەوام تووشی ئازاری پووك دەبنەوە:

یەكەم: میوە نەرمەكان، زۆر كات بەهۆی جوینی زۆرەوە ئازار لە پووكی ددان دروست دەبێت، بۆیە پێویستە زیاتر ئەو خۆراكانە بخورێت كە نەرمن زۆر جۆری میوە هەن كە پێكهاتەیەكی نەرمیان هەیە و بۆ جین ئاسانن وەكو مۆز، شووتی، كاڵەك، قۆخ، مانگۆی پێگەیشتوو. زۆرێك لەم میوانە ڤیتامین سی تێدایە هەروەها پێكهاتەی خۆراكی گرنگیان تێدایە بەم شێوەیەش تەندروستی پووك باشتر دەكات.

دووەم: تێكەڵكردنی سەوزەكان، ئازاری پووك تەنیا دەتوانرێت بە تێكەڵ كردنی چەند سەوزەیەك چارەسەر بكرێت زۆر باشە بۆ چارەسەر كردنی ئازاری پووك. چونكە برێكی زۆر ریشاڵی تێدایە و پێویستە رێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت، تێكەڵكردنی پەتاتەی شیرین لەگەڵ پەتاتەی سپی زۆر باشە بۆ تەندروستی پووك.

سێیەم: سەرچاوەكانی پرۆتین، پرۆتین زۆر گرنگە بۆ لەش زۆر سەرچاوەی باشی پرۆتین هەن كە گرنگن بۆ تەندروستی پووك بەتایبەتی لە كاتی ئازاری پووكدا، بۆیە باشتر وایە خۆراكە پر لە پرۆتینەكان بەكاربهێنرێت وەكو هێلكە و پاقلەمەنییەكان كە سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینن بە تایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە رووەكین گۆشت بەهەمان شێوە برێكی باش پرۆتین بەلەش دەدات .

چوارەم: دانەێڵە زۆر كوڵاوەكان، هەموومان دەزانین كە خۆراكە دەوڵەمەند بە ریشاڵەكان گرنگە بۆ هێشتنەوەی ریخۆڵەكان و هەروەها دڵ باشتر دەكات، بۆیە پێویستە برێكی باش دانەوێڵە لە ژەمە خۆراكییەكاندا بەكاربهێنرێت، ئەگەر ئازاری پووكت هەیە ئەوە پێویستە برێكی زیاتر دانەوێڵە بەكاربهێنرێت، زۆر سەرچاوەی دانەێڵە وەكو شۆفان، برنجی قاوەیی، ساوەر ئەو شعریانەی لە دانوێڵەی تەواو دروست دەكرێن، باشتر وایە شۆفان لەگەڵ شیر بخورێت بۆ ئەوەی نەرم ببێتەوە و سوودێكی زیاتر بە پووكی ددان بگەیەنێت.





ئەم هەواڵە 1564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad