English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل وەڵامی هەڕەشەكانی ئێران دەداتەوە
2019-05-08 [08:54 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەگەر داواکارییەکانی ئێران جێبەجێنەکرێن، وڵاتەکەی دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەکاتەوە، لەوەڵامیشدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەلێت، وڵاتەکەی رێگا نادات ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 08/05/2019، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەگەر داواکارییەکانی ئێران جێبەجێنەکرێن، وڵاتەکەی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی بە تەواوی دەکشێتەوە و دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات.

سایتی RT رووسی لەهەواڵێكیدا بڵاوی كردەوە، لە دوای هەڕەشەکانی رۆحانی، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە: "ئەم بەیانییە، گوێم لێ بوو ئێران دەیەوێت پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی دەستپێبکاتەوە، ئێمە رێگا نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

دەشڵێت: "ئێمە لە جەنگ دژی ئەوانە بەردەوام دەبین کە دەیانەوێت بمانکوژن".

 





ئەم هەواڵە 5386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad