English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزەكانی ئەمەریكا هەڕەشەیان لەسەرە لەلایەن ئێرانیەكانی عێراق
2019-05-08 [09:22 AM]

ZNA – هەولێر


چەند بەرپرسێکی ئەمریکا مەترسی پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و هێزە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لە خاکی عێراقدا دەخەنەڕوو.

ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی یان ڕاگەیاندووە، زانیاری هەواڵگری ورد و باوەڕپێکراویان پێگەیشتووە کە هێزەکانی ئێران و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەو وڵاتە پلانیان هەیە لە چەند ناوچەیەک لە نێویشیاندا عێراق، هێرشبکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

بەرپرسەکان دەڵێن، ئەو زانیارییە هەواڵگریانە هۆکاربووە بۆ ئەوەی پێنتاگۆن کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەی کەنارە ئاوییەکانی ئێران بکات.

مایک پۆمپیۆ لە سەردانەکەی دوێنێیدا بۆ عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی وتووە، " هیوادارم ئێرانییەکان دوو جار بیربکەنەوە لە بارەی هێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا"، جەختیشی لەوەکردووەتەوە، " توانا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا زۆر تایبەتمەندە لە ئاشکراکردنی هەر هێرشێکی لەناکاو".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا بەرپرسانی عێراقی ئاگادارکردووتەوە کە پێویستە ئەو هێزە چەکدارانەی لە ژێر کۆنترۆڵی ئێراندان بخرێنە ژێر فەرمانی حکومەتی عێراق، لەبەر ئەوەی بەم هەنگاوە "هێزە چەکدارەکان دەتوانن رۆڵێکی کاراتر ببینن لە ئارامی عێراق".

دەربارەی ناردنی فڕۆکە و کەرەستەی سەربازیش بۆ کەناراوەکانی کەنداو پۆمپیۆ رایگەیاندووە، واشنتۆن دەیەوێت پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران بکات و دەیەوێت گەرەنتی ئەوە بکات هێزەکانی ئەمریکا توانای بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی هەیە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش  دەربارەی دیداری عادل عەبدولمەهدی و مایک پۆمپیۆ لە راگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "عادل عەبدولمەهدی جەختیکردووەتەوە لە پاراستنی پەیوەندی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن و پاراستنی هاوسەنگی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتان لە ناویشیاندا ئێران وەکو وڵاتێکی دراوسێ".

 





ئەم هەواڵە 5728جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad