English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هاوتاکردنی مووچەی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و شارستانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى عێراق تاوتوێكرا
2019-05-08 [09:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا  ، راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر داواکاریی ھێزەکانی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بەسەرپەرشتیی عەبدوڵا حاجی مەحمود، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، لەھۆڵی لیژنە لە تەلاری پەرلەمان، لەگەڵ د.ناێر ھەرکی، بڕیاردەری لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

رایدەگەیەنن ، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی چڕ لەبارەی داوکارییەکانی ھێزەکانی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش کراو بڕیاردەری لیژنەی بەرگری و ئاسایشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، د.ناێر ھەرکی، راو بۆچوونی خۆی لەسەر داواکاری و کێشەو گرفتی ھێزەکانی پێشمەرگەو ناوخۆ دەربڕی، لەوانەش ھاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانیی وەزارەتی ناوخۆو کردنەوەی خولی ئەفسەری بۆ کارمەندانی سلکی پۆلیس کە دەرچووی کۆلێژن و دۆزینەوەی رێکارێکی یاسایی بۆ ئەو ئاوارانەی ھەرێم کە تائێستا رەگەزنامەیان نییەو چەندین پرسی تر. 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە نوێنەرانی بەغدا لەگەڵ نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان تەواوکەری یەکتر بن و پەیوەندییەکانیان بەھێز بکەن بۆ مسۆگەرکردنی داواکارییەکانی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا داواکاریی کەسوکاری قوربانیانی دەستی باندە مەترسیدارەکەی سلێمانی تاووتوێ کراو ھەریەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە ڕاو بۆچوونی خۆیان لەبارەیوە خستەڕوو.





ئەم هەواڵە 5032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad