English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆشكی هاوسه‌ری سه‌ددام كێشه‌ ده‌خاته‌ نێوان دوو هۆز
2019-05-08 [10:05 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات، بەھۆی کڕینەوەی کۆشکێکی ھاوسەری سەددام حوسێن، دیکتاتۆری لە سێدارەدراوی عێراق، کە دەکەوێتە گەڕەکی رەزوانیەی بەغدا، کێشە کەوتووەتە نێوان دوو ھۆز.

عالیە نوسێف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسای رایگەیاند، "چەتەکانی زەویوزار" لە جەنگ بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی لە شوێنە گرانبەھاکان بەردەوامە.

رایگەیاند، مەزادەکە لە ناوچەی رەزوانیەی بەغدا ئەنجام دەدرێت، لەسەر کۆشکێک، کە ھی "ساجدە خەیروڵڵا"ی ھاوسەری سەددام حوسێن، دیکتاتۆری لە سێدارەدراوی عێراقە، تا ئێستاش نزیکەی ٣٠٠ کەس ئامادەن کۆشکەکە بکڕن، کە دەکەوێتە سەر رووبار.

ئەو پەرلەمانتارە بەبێ ئەوەی ناوی دوو ھۆزەکە ئاشکرا بکات، ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی بەشداری مەزادەکە دەکەن، سەر بە دوو ھۆزن و ئێستا کێشە کەوتووەتە نێوانیان، یەکێک لە ئەندامانی ھۆزەکە ھێرشی کردووەتە سەر بەرپرسی ژووری مەزاد و لە بەرپرسە حکوومییەکەی داوە، چونکە بەبێ مەزاد کۆشکەکەی پێ نەفرۆشتووە.





ئەم هەواڵە 1945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad