English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیدان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی گرنگی ئه‌نجامداوه‌
2019-05-08 [10:18 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای دەکات کە زەینەدین زیدانی راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، تەلەفۆنێکی بۆ پۆل پۆگبای ئەستێرەی فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی  کردووە و ھانی داوە یاخیبوون لە دژی ریال مەدرید رابگەینێت.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن کە زیدان دەیەوێ پۆگبا بباتە ریزەکانی ریال مەدرید و پێشتریش چەندجارێک راشکاوانە گوتوویەتی پۆگبای خۆش دەوێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، رایگەیاند زیدان بە نھێنی کار بۆ رازیکردنی پۆگبا دەکات و لەو پێناوەشدا تەلەفۆنێکی بۆ یاریزانە ھاونیشتیمانییەکەی کردووەو پێیگوتووە "دەبێ ھەڵوێستی خۆت روونبکەیەوە، پێویستە راشکاوانە قسە بکەی، یان ئێستا دێیتە ریال مەدرید یان ھیچ کات".

ئەو رۆژنامەیە، دەڵێت "زیدان بەم وشانە ویستوویەتی پۆگبا ھان بدات بۆ ئەوەی لە دژی یانەکەی یاخیبوون رابگەینێت".

 

 





ئەم هەواڵە 3793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad