English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی نەخۆشی شەکرە
2019-05-08 [02:34 AM]

هەولێر _ ZNA



- جیاوازی له‌ نێوان نیشانه‌کانی به‌رز بونه‌وه‌ و دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له‌ خوێن دا .

ـــ ئاشکرایه‌ که‌ به‌رز بونه‌وه‌ و دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له‌ خوێن دا حاڵه‌تێکه‌ پێویسته‌ به‌ چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه‌ به‌ڵام بێگومان دابه‌زینی ئاستی شه‌کره‌ زۆر ترسناکتره‌ و مه‌ترسیدارتره‌ ؛ بۆیه‌ پیویسته‌ هه‌موو نه‌خۆشێکی شه‌کره‌ و که‌سانی ده‌وروبه‌ری گرنگترین نیشانه‌کانی ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ بزانن ۰

--- گرنگترین نیشانه‌کانی به‌رز بونه‌وه‌ و دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له‌ خوێن دا :

ــ نیشانه‌کانی دابه‌زینی ئاستی شه‌کره‌ :

۱ ـــ هه‌ستکردن به‌ برسیه‌تیه‌کی زۆر

۲ ـــ سه‌رئێشه‌ و گێژبوون و هه‌ستکردن به‌ سه‌ر سووڕانه‌وه‌

۳ ـــ گۆڕانی له‌کتوپڕی مه‌زاج ؛ دڵته‌نگی یان دڵخۆشی

٤ ـــ دابه‌زینی توانای بینین و چاو ڕه‌ش هاتنه‌وه‌

٥ ـــ له‌رزین و ئاره‌ق کردنه‌وه‌ و دڵ په‌له‌ په‌ل کردن

٦ ـــ هیلاکی و که‌می ته‌رکیز کردن
 

--- نیشانه‌کانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ :

۱ ـــ توونیه‌تی زۆر

۲ ــ وشک بوونه‌وه‌ی ده‌م و زمان

۳ ـــ میز کردنی زۆر

٤ ـــ ئاره‌ق کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر له‌ کاتی خه‌وتن دا

٥ ـــ ته‌مه‌ڵی و ئاره‌زوویه‌کی زۆر بۆ نووستن

٦ ـــ ئازار له‌ گه‌دده‌

۷ ـــ هیلاکی و که‌می ته‌رکیز کردن

--- شێوازی چاره‌سه‌ر کردن :

ــــ له‌ کاتی  دابه‌زینی ئاستی شه‌کر  ؛ نه‌خۆش پێویسته‌ به‌ په‌له‌ شتێکی شیرین بخوات وه‌ک یه‌ک ده‌نک خورما یان نوقڵێک که‌وچکێکی چا شه‌کر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌وێت  فه‌حسی شه‌کره‌ بکات و پێویسته‌ به‌رده‌وام  شتێکی شیرینی پێ بێت کاتی چوونه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی ۰

ــــ له‌ کاتی  بوونی نیشانه‌کانی ئاستی شه‌کر  ؛ نه‌خۆش پێویسته‌ به‌ په‌له‌ فه‌حسی شه‌کره‌ بکات ؛ دواتر ده‌رمانه‌کانی به‌ په‌له‌ وه‌ربگرێت ۰

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک





ئەم هەواڵە 9958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad