English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌باره‌ت به‌چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان، پارێزگاره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆ ده‌بنه‌وه‌
2019-05-08 [10:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لەبارەی چاككردنەوەی رێگاوبانەكان و پێداویستیی پارێزگاكان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ ھەر چوار پارێزگارەكەی ھەرێمی كوردستاندا كۆدەبێتەوە.

 ھەمزە حامید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر، رایگه‌یاند، پێش چەند رۆژێك وەزیرە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە كاروباری رێگاوبانەكان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و بڕیاریش درا كۆبوونەوەكە فراوانتر بكرێت، بۆیە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە بەشداریی ھەر چوار پارێزگارەكەی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە رێگاوبانەكان ساز دەكات.

حامید وتیشی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی تێچووی رێگاوبانه‌كان له‌لایه‌ن پارێزگاكانه‌وه‌ دیاری بكرێت، بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت، ھەر بۆیەش پارێزگارەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بەشدارن.

 

kdp





ئەم هەواڵە 3715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad