English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: ئێران بە شێوەیەکی گوماناوی جێبگۆڕكێی بە مووشەکەکانی کردووە
2019-05-08 [11:15 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێ، جێگۆڕکێی مووشەکەکانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداودا هۆکاری ناردنی کەشتی فرۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن بۆ کەنداو بووە ڕەنگە سیستەمی دژە مووشەکی پاتریۆتیش بگەڕێننەوە ناوچەکە.

کاناڵی سی ئێن ئێن لە زمان چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی ئێران لە ماوەی رابردوودا و لە رێگای بەلەمەوە جێگۆڕکێی بە مووشەکەکانی کردووە، ئەمریکا بڕیاری داوە هیزەکانی خۆی لە ناوچەکە زیاتر بکات و بەم هۆیەشەوە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئابراهام لیکۆڵن"ی بەر لە وادەی خۆی ناردووەتە ناوچەکە.

سی ئێن ئێن ئاشکراشی کردووە کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا خەریکی بڕیاردان لەسەر گەڕاندنەوەی سیستەمی دژە مووشەکیی پاتریۆتن بۆ ئەوەی رێگا لە هەڕەشە مووشەکییەکانی ئێران بگرن.





ئەم هەواڵە 5620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad