English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا: دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه‌
2019-05-08 [12:42 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوته‌بێژی هێزه‌ ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا رائید بیڵ ئۆربن رايگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ ناوه‌ندییه‌كان، كێنیس مه‌ككێنزی و له‌دوای ره‌زامه‌ندیی بریكاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان كه‌شتیی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری USS Abraham Lincoln  بۆ ناوچه‌كه‌ ره‌وانه‌ كراوه‌.

وتیشی، فه‌رمانده‌یی هێزه‌ ناوه‌ندییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ نیشانه‌ی روونی سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاریی بۆ په‌لاماردانی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئێران و هێزه‌ پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌دیكر ، داوای هێزی كرد

باسی له‌وه‌ كرد، له‌نزیكه‌وه‌ چاودێریی رژێمی ئێران، سوپاكه‌ی، سوپای پاسداران و درێژكراوه‌كانیان ده‌كه‌ین و له‌پێناو پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به‌شێوه‌یه‌كی باش جێگیربووین.

هاوكات گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌ورووپا، مقه‌ده‌م جۆو هۆنتز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌شتیی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری USS Abraham Lincoln و كه‌شتییه‌كانی هاوه‌ڵی، پلانی سه‌ردانكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌نده‌ره‌كانی ئه‌ورووپایان به‌هۆی ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوچه‌كه‌، هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ئاشكرای كرد، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێران، ئه‌مه‌ریكا کەشتیـیەکی فڕۆکە هەڵگر و فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، وتیشی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵ نادات شەڕ لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا بکات، بەڵام لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا دەبێت.

دووشەممەی رابردوو 06/05/2019، جۆن بۆڵتن هەواڵی ناردنی ئەو هێزە دەریایەی بڵاوکردەو و رایگەیاند: "لە وەڵامی چەند ئاماژە و ئاگادارکردنەوەیەک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبرەهەم لینکن و هێزی تۆپهاوێژ دەنێرێتە ناوچەی ناوەندی فەرمانی ئەمەریکا".‌

 

aa





ئەم هەواڵە 5794جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad