ZNA - هه‌ولێر
وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنه ناوه‌كییه‌كه، سەرۆکی ئێران حەسەن روحانی ده‌ڵێـت، وڵاتەکەی دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئاستێکی بەرز دەکاتەوە، ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، رێگه به ئێران نادات، فه‌ره‌نساش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌كات.
لە لێدوانێکیدا روحانی رايگه‌یاند، ئەو وڵاتانەی ماون لە ڕێکەوتنەکەدا، ئەوانیش بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و ڕوسیان، سەبارەت بە پاراستنی کەرتی نەوت و بانکی ئێران لە سزاکانی ئەمەریکا 60ڕۆژیان لەبەردەمدایە تاوەکو بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن.
روحانی هۆشیاری وەڵامدانەوەیەکی توندیدا ئەگەر دۆسییەی ناوەکی ئێران ڕەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکرێت، بەڵام وتی تاران ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی بکات.
وتیشی وڵاتەکەی چیتر یۆرانیۆمی پیتاو و ئاوی قورس بە وڵاتانی دیکە نافرۆشێت.
لای خۆیه‌وه وەزیری بەرگری فەڕەنسا وتی وڵاتەکەی دەیەوێت لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران‌دا بمێنێتەوە و هۆشیاریدایە ئێران ئەگەر ڕێز لە بەرپرسیارێتیەکانی نەگرێت لە ڕێکەوتنەکەدا ئەوا سزاکانی ئەوروپا بەسەر تاران‌دا دەسەپێنرێتەوە.
وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس بارلی بە کەناڵی بی ئێف ئێمی وت هیچ شتێک لە کشانەوەی ئێران لە ڕێکەوتنەکە خراپتر نیە، ئاماژەشی بەوەدا فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن بۆ مانەوەی ڕێکەوتنەکە.
لەلایەکی دیکەوە چین کە بەشدارە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران‌دا وتی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەبێت بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت و هەموو لایەنەکان بەرپرسن لە دەستەبەرکردنی ئەوە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له رێگا بووم، ئێران نیازی وایه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی ده‌ست پێ بكاته‌وه... وتیشی، رێگه به ئێران ناده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت، له جه‌نگی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ده‌بین.
ئەم هەواڵە 5827جار خوێندراوەتەوە |