ZNA- ھەولێر ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نه‌عیم عه‌بودی رایگه‌یاند، به‌غدا فشاری ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به ئێران ره‌تده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی (RT)ـی رووسی، عه‌بودی گوتی: فشاری ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشی: پێویسته حكومه‌ت له پێودانگی هێزه‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و پێشهاته هه‌رێمایه‌تییه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: عێراق خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و ماددی به‌هێزه له ناوچه‌كه و ده‌توانێت رۆڵێكی گه‌وره له پێشهاته سیاسییه‌كاندا ببینێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ره‌تیشیكرده‌وه، عێراق بكه‌وێته ژێر باری فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێران و عێراق له رووی مێژوویی و جوگرافییه‌وه به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن و له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نییه، ببێنه به‌شێك له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران.
ئەم هەواڵە 10717جار خوێندراوەتەوە |