English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر: ڕێگا به‌هیچ كه‌سێك نادرێ له‌ڕه‌مه‌زاندا یاری به‌نرخ و بازاڕ بكات
2019-05-09 [08:30 AM]

ZNA-هەولێر


قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راگەیاند، بەردەوام ده‌بن له‌ چاودێری کردنی بازاڕ  ڕێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك نادرێت یاری به‌نرخى بازاڕ بكات.

له‌راگه‌یاندراوێكدا قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌مەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی بازاڕ هه‌ریه‌ك له‌ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە نزیکەوە بازاڕی شاری هەولیریان بەسەر کردەوە

هەر لەراگەیانراوەکەدا هاتووە،كه‌ هاونیشتیمانیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ لە نرخی کاڵاو شت و مەک ڕێگا نادرێ کەس یاری بە نرخ و بازاڕ بکات بەهۆی هاتنى مانگی ڕەمەزانی پیرۆز گرانی دروست بکات.

قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌ڵێن ده‌دات كه‌ بەردەوام ده‌بن له‌ چاودێری بازاڕ  ڕێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك نادرێت یاری به‌نرخى بازاڕ بكات.
 





ئەم هەواڵە 5116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad