English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و هۆکارانه‌ی وا ده‌کات ڕۆژانه‌ ماست بخۆێت له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان
2019-05-09 [02:36 AM]

هەولێر _ ZNA


 

--- سووده‌کانی ماست له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان

--- گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستیه‌کانی ماست :

ـــ ماست یه‌کێکه‌ له‌و خۆراکانه‌ی که‌ پزیشکه‌ پسپۆڕه‌کان کۆکن له‌ سه‌ر سووده‌ ته‌ندروستیه‌کانی ، به‌ یه‌کێک له‌ باشترین خوادنه‌کان داده‌نرێت له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ تایبه‌ت له‌ ژه‌می پارشێودا ۰

گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستیه‌کانی ماست :
 

۱ ـــ سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه‌ بۆ پڕۆتین ؛ هه‌ستی برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه‌ له‌ کاتی به‌ڕۆژبوون دا ۰

۲ ـــ بڕێکی باش له‌ ڤیتامینه‌کانی تێدایه‌ وه‌ک ڤیتامین ( B  ) و ( D ) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم ۰

۳ ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان ؛ که‌ بریتی یه‌ به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به‌ له‌ش که‌ کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس ڕێک ده‌خات و پاش سک چوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌م ده‌کات و له‌ ناو ده‌چن ۰

٤ ــــ بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان ۰

٥ ــــ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌ه‌ری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ۰

٦ ـــ ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات

۷ ـــ ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له‌ زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات ۰

۸ ــــ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزاکان له‌ ڕیخۆڵه‌دا ۰

۹ ـــ ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به‌ شیر هه‌یه‌ یان ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه‌ ۰

۱۰ ـــ یه‌کێکه‌ له‌ باشترین خواردنه‌کان بۆ ئه‌و ئافره‌تی دووگیانی به‌ڕۆژوو به‌ مه‌رجێک ماسته‌که‌ له‌ شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت ۰

۱۱ ـــ یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و ئه‌دات ۰

۱۲ ــــ یارمه‌تی چاک بوونه‌وه‌ی قورحه‌ و هه‌وکردنی گه‌دده‌ و دوانزه‌گرێ ئه‌دات به‌ مه‌رجێک ماسته‌که‌ له‌ شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت ۰

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک





ئەم هەواڵە 1417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad