English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەشدی شه‌عبی: لە ململانێى نێوان ئێران و ئەمەریکا بێلایه‌ن ده‌مێنینه‌وه‌
2019-05-09 [12:33 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى دەڵێت، هێزەکانیان نابنه‌ به‌شێك لە ململانێى نێوان ئێران و ئەمەریکا، وتیشی، عێراق ڕازى نابێت وڵاتەکەى بکرێتە گۆڕەپانى ململانێكان.

عەلى حسەینى وتەبێژى حەشدى شەعبى، رایگه‌یاند، ئێمە ئێرانى نین تا بەرگرى لە دەوڵەتێکى تر بکەین، ئێمە بەشێکین لە سستمى سەربازى عێراق و لە ژێر فەرماندەیى سەرۆک وەزیرانداین.

وتیشى، گەر ئێمە له‌رووی مه‌زهه‌به‌وه‌ نزیكایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت و شەڕى بۆ بکەین، کەواتە پێشمەرگەش نزیکى ئەمەریکایە، بۆیە مەسەلەى پەیوەندى دۆستایەتى لە فەرمان و رێوشوێنه‌ فه‌رمییه‌كان جیاوازە.

عەلى حسێنى، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، عێراق نابێتە بەشێک لە ململانێى نێوان ئەمەریکاو ئێران.

باسی له‌وه‌ش كرد، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا هاتە بەغدا، دەرکەوت عێراق شەڕى ئابورى لەدژى ئێران و بۆ بەرژەوەندى ئەمەریکا ناکات.

وتەبێژەکەى حەشد رەتیکردەوە هیچ هێز و گروپێكی سەربە حەشدى شەعبى لە ژێر فەرمانى ئێرانیەکاندا بێت، وتى"هەر بڕیارێک لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە دەربچێت، ئێمە پابەند دەبین پێوەى."

عەلى حسێنى روونی كرده‌وه‌، ئەگەرى پێکدادانى سەربازى لە نێوان ئەمەریکا و ئێران لە ئارادا نییە، ئەو دەرهاویشتانەى کە ڕوویانداوە وەکو خراپبوونى دۆخى ئابورى ئێران و هەڕەشەکردن لەیەکترى تەنها دەرئەنجامى شەڕى دەروونیە.

 

voa





ئەم هەواڵە 10135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad