English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوپێکی قاوە لە GOT دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا
2019-05-09 [03:05 AM]

هەولێر - ZNA 


لە دوای ئەوەی لە ئەڵقەی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Game of thrones کۆپێکی قاوە لە یەکێک لە دیمەنەکانیدا دەرکەوت، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

ئەو کوپە قاوە کە بۆ سەردەمی ئێستا دەگەڕێتەوە لەگەڵ رووداوە کۆنەکانی ئەم بەرهەمە یەک ناگرنەوە، بەهۆیەوە بووە مایەی گاڵتەجاری بینەرانی ئەم بەرهەمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، کەناڵی ئێج بی ئۆ کە بەرهەمهێنەری ئەم زنجیرە تەلەڤزیۆنییە، ئاشکرای کردووە، جگە لە کوپی قاوەکە، بینەر هەستیان بە شتێکی دیکە نەکردووە، ئەویش بوونی کتێبی دێیڤد بینۆفە و دان ویزە لەسەر هەمان مێزەکە.

 

Game of thrones وەک بەهێزترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنی لە جیهاندا ناوبانگی دەرکردووە و ئێستا دوایین وەرزی پەخشدەکرێت کە وەرزی هەشتەمە.





ئەم هەواڵە 9037جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad