English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا : ڕێنمایی نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ بڵاوكرده‌وه‌
2019-05-11 [10:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا رێنمایی نوێی لەبارەی ھەڵبژاردنی ئیستەنبووڵ بڵاوکردەوە کە بڕیارە بیست و سێی حوزەیرانی داھاتوو ئەنجام بدرێت.

 بەپێی رێنماییەکان، ئەو پارتە سیاسی و ئەو بەربژێرە سەربەخۆیانەی لە ھەڵبژاردنەکەی سیی و یەکی ئاداری رابردوو بەشداربوون، بۆیان ھەیە لەم ھەڵبژاردنەشدا بەشداریی بکەن، ھەروەھا پێویستە سەرۆک دەستەی سندووقەکان و ئەندامەکانیان لە نێوان فەرمانبەرانی حکوومییەوە ھەڵبژێردرێن و لیستی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی سندووقەکان بەو پارتە سیاسیانە دەدرێت کە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا دەکەن. ھەروەھا جگە لە حاڵەتی مردن و دەستلەکارکێشانەوە بەربژێری نوێ قبووڵ ناکرێت و کار لەسەر ھەمان ئەو بڕیار و رێنماییانەش دەکرێت کە بۆ ھەڵبژاردنەکانی سیی و یەکی ئادار بەکارھێندران. 

ھەر بە پێی رێنماییەکانی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا ھەمان لیستی تۆماری دەنگدەران بەکاردەھێندرێت. بەبڕیاری کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە بیست و سێی شەشی دووھەزار و نۆزدە و لە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاکپارتی لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵ، ھەڵبژاردن لەو گەورە شارە دووبارە دەکرێتەوە. 





ئەم هەواڵە 1246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad