English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر کرێکارێک لەسەر باڵەخانەیەک خۆی فڕێ دایە خوارەوە
2019-05-11 [10:49 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە شەقامی ٣٠ مەتریی ھەولێر، کرێکارێک لەسەر باڵەخانەیەک خۆی فڕێ دایە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

لەمبارەیەوە ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی فەرمیی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند: "ئەم ڕووداوە کاتژمێر ٧ و ٣٠ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١١/٥/٢٠١٩ کرێکارێک، کە خەڵکی شنگال بوو و ناوی (ئەیاد حەیدەر قاسم)ە و تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو، لەسەر باڵەخانەیەکی شەقامی ٣٠ مەتری خۆی فڕێ دایە خوارەوە".

بەپێی زانیارییەکان، تەرمی کرێکارەکە لە پزشکی دادوەرییە و دوای ڕێکارە یاساییەکان، رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.


باسنیوز





ئەم هەواڵە 3898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad