English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە كەركووك پانتۆڵی كورت قەدەخە دەكرێت
2019-05-11 [10:56 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کەرکووک بڕیاریانداوە، ھەر کەسێک بانتۆڵی کورت لەپێبکات دەستگیری دەکەن.

عەقید ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە و گوتی: "لەژووری ئۆپەراسیۆنی کەرکووکەوە بڕیارەکە دەرچووەو ئێمەش جێبەجێی دەکەین".

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند: " بڕیاری قەدەخە کردنی بانتۆڵی کورت لە ژووری ئۆپەراسیۆنی کەرکووکەوە بۆ سەرجەم بنکەکانی پۆلیس ھاتووەو لە نوسراوەکەدا ھاتووە، ھەر کەسێک (پانتۆڵی دڕاو) و (شۆرت) و (سێ چارەک) لە پێی بکات دەستگیر بکرێت و پاش ئەوەی کە بەڵێننامەی لێی وەربگیرێت کە جارێکی دیکە لە پێی نەکاتەوەو ئەو کات ئازاد بکرێت، پاش زیندانی کردنی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر".

بەپێی زانیارییەکانی لە کەرکووک، تاکو ئێستا ٢٠ گەنجی دانیشتووی کەرکووک، لەسەر لەپێکردنی بانتۆڵی کورت دەستگیرکراون، پاش ئەوەی بەڵێنامەیان لێی وەرگیراوە کە جارێکی دیکە ئەو جلوبەرگە لەبەرنەکەنەوە ئازادیان کردون.


کوردستان٢٤





ئەم هەواڵە 1180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad