English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەرجێکی چاوەڕواننەکراو لە پۆچێتینۆ بۆ یوڤێنتوس
2019-05-11 [10:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، بەڕێوەبەری ھونەری یانەی یوڤێنتوس مەرجێکی گەورە دەخاتە بەردەم یانەی یوڤێنتوس، بۆ وەرگرتنی راھێنەرایەتی یانەکە.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتالی ئاشکرایکردووە، یوڤێنتوس لە چەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆی لەگەڵ راھێنەرە ئەرجەنتینییەکە کردووە، بەڵام پۆچێتینۆ یانە ئیتالییەکەی تووشی شۆک کردووە و مەرجێکی گەورەی خستووەتە بەردەم یانەکە.

بەپێی ھەواڵی رۆژنامەکە مەرجی پۆچێتینۆ بۆ بیانکۆنێری پێدانی ٢٠ ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێکدا، بەمەش یوڤێ سەرسام بووە.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیتالیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دوای ٥ ساڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری، نزیکە لەوەی ریزەکانی خانمە پیرەکە بەجێبھێڵێت.

ئالێگری لەگەڵ یوڤێنتوس نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتالیای بردووەتەوە، بەڵام ماڵئاوایی لە جامی ئیتالیا و چامپیۆنزلیگ کرد.





ئەم هەواڵە 9655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad