English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی رەخنەگرتن لە سەرکردەیەک رۆژنامەنووسێک خەڵتانی خوێن کرا
2019-05-11 [11:03 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەھۆی رەخنەگرتن لە سەرۆک کۆماری تورکیا، رۆژنامەنووسێکی تورکیا خەڵتانی خوێن کرا.

ئەمڕۆ شەممە ١١-٥-٢٠١٩، رۆژنامەی (یەنیساج)ی تورکی ھەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، شەش کەس بە داری یاریی بەیسبوڵ لە یاڤوز سەلیم دیمیراغ، نووسەر و رۆژنامەنووسیان داوە و خەڵتانی خوێنیان کردووە.

ھەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، یاڤوز سەلیم دیمیراغ لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی رەخنەی لە رەجەب تەییب ئەردۆغان گرتووە بەھۆی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵ.

رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، کە ھاوکات سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداریشە، سوور بوو لەسەر رەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە و دواجار کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی تورکیا لە رۆژی ٦-٥-٢٠١٩ ھەڵبژاردنی ئیستەنبوڵی ھەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، رۆژی ٢٣ـی مانگی حوزەیران، ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبول دووبارە دەکرێتەوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 5254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad