English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كی پاتریۆتی زیاتر بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نێرێت
2019-05-11 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌ وه‌كاله‌ت پاتریك شاهان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی پاتریۆت له‌ خۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وای ده‌بینێ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران په‌ره‌ده‌سه‌نێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ژماره‌ی سه‌كۆی پاتریۆته‌كانی دیاری نه‌كرد، سیسته‌می مووشه‌كی پاتریۆت بۆ به‌رگری له‌ به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای ریسیۆنه‌ و بۆ به‌رپرچدانه‌وه‌ی مووشه‌ك دروست كراوه‌.

ئه‌و بڕیاره‌ی ئێستای پنتاگۆن پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌ له‌ بڕیارێكی پێشووتر كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك پنتاگۆن سه‌كۆی پاتریۆته‌كانی له‌ خۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كشانده‌وه‌.

به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، زانیاریه‌ هه‌واڵگرییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئێران مووشه‌كه‌كانی خۆی خستۆته‌ ناو به‌له‌می بچووك، یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ وتی، ئه‌و مووشه‌كانی له‌لایه‌ن ئێران ئاماده‌ كراون، ره‌نگه‌ له‌ به‌له‌مێكی بچووكه‌وه‌ هه‌ڵبدرێت.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad