English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ڕەمەزاندا ئەم شەش میوەیە لە بیر مەکەن
2019-05-12 [11:24 AM]

هەولێر _ ZNA



زۆر کەس ژەمی میوە لە مانگی ڕەمەزان فەرامۆش دەکەن، بەھۆی ئەوەی ژەمەکانی بەربانگ و پارشێوان پڕن لە خواردنی چەور، ڕەنگە ئارەزووی خواردنی میوەکان نەکەن.

پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی خۆراکی تەندروست لەمانگی ڕەمەزان، جگەلەوەی وا دەکات کێشی لەشتان پارێزراو بێت، کاریگەریشی لەسەر تەندروستی گشتی دەبێت.

بۆ ئەو کەسانەی کە مەبەستییانە کە کێشی لەشیان کەم بکەنەوە و ببنە خاوەن تەندروستییەکی باش، خواردنی ئەم شەش میوەیە بخۆن:

1-مۆز: ئەم میوەیە لە نیشاستە پێکھاتووە، کە توانای توانەوەی ھەیە، ھەستی تێربوون بە گەدە دەدات، جگەلەوەیش وزەیەکی باش بە جەستە دەبەخشێت.

2-شووتی: ئەم میوەیە لەم وەرزەدا زۆر بەربڵاوە، بۆیە دەتوانن سوود لە بڕە زۆرەکەی ڤیتامینەکان و ئاوەکەی ببینن، کە ھیچ کالۆرییەکیش نادات بەلەش.

3-سێو: تایبەتمەندە بۆ ئەو کەسانەی کە مەبەستیان کێشی لەشیان کەم بکەنەوە، ھەستی تێربوون لە مرۆڤدا بۆ ماوەیەکی درێژ زیاد دەکات.

4-ھەنار: بەھۆی ئەوەی چەندین ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە، زۆرترین سوود بە لەش دەگەیەنێت و لە ماددەی ژەھراوی لەش پاک دەکاتەوە.

5-ئەنەناس: ئەم میوەیە لە ڕێگەی میزکردنەوە ژەھراوی لەش فڕێ دەداتە دەرەوە، بەھۆی ئەوەی لەڕیشاڵەکان و ڤیتامینەکان پێکھاتووە، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ئەندامی بەرگری و ھەرس دروست دەکات.

6-گێلاس: لەبڕێکی زۆر لە ماددەی پۆتاسیۆم پێکھاتووە، زۆر گرنگە بۆ سووتاندنی چەوری، بەھۆی ئەوەی لەماددە دژە ئۆکسانەکان پێکھاتووە، لەش لە کۆلیسترۆڵ ڕزگاردەکات.





ئەم هەواڵە 6040جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad