English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی 26ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزده‌كات
2019-05-12 [08:22 AM]

ZNA-هەولێر


دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان برووسكەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی (26) ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بۆ بەڕێز شێخ شامۆ سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش

بەبۆنەی (26)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی وكۆمەڵایەتی لالش، پیرۆزباییەكی گەرم  و برایانە لە ئێوەو دەستەی باڵا و سەرجەم ئەندامانتان دەكەین و، بەهیوای بەردەوام بوون لە كار و چالاكییەكانتان و دەخوازین بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر برەو بە كار و بەرنامەتان بدەن بۆ خزمەتكردنی كوولتوری و رۆشنبیری رەسەن، هەروەها هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ پتەوكردن و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتی و لێبووردەیی و ئاشتەوایی لە نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.

بنكەی لالش كە بەر لە (26) ساڵ لەسەر دەستی دەستەبژێر و رۆشنبیرانی ئێزدی  دامەزرا، دەسكەوتێكی دیكەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانە، ئەو هەنگاوەش دەرفەتێكی مێژوویی رەخساند بۆ گەشانەوە و ناساندن و بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی لەو دەڤەرەدا.

بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش و ئازار و برینەكان و بنبڕكردنی پاشماوەی نەهامەتی و دەردەسەریەكان، هەروەها دابینكردنی ئارامیی و سەقامگیریی و برەو دان بە پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی زێدی ئێزیدیان.

جارێكی دیكە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش و ھەر سەرکەوتووبن..


دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان





ئەم هەواڵە 3757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad