English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٦٠ کۆچبەر لە دەریای سپیی ناوەڕاست خنکان
2019-05-12 [08:39 AM]

ZNA-هه‌ولێر


٦٠ کۆچبەنزیکەی ٦٠ کۆچبەر، کە زۆربەیان بەنگلادیشی بوون و لیبیایان بەرەو ئیتاڵیا جێھێشتبوو، بەھۆی نقوومبوونی بەلەمەکەیان لە دەریای سپیی ناوەڕاست خنکان.

مانگی سووری تونس لە زاری کۆچبەرە رزگاربووەکانەوە رایگەیاند "٧٥  کۆچبەر بە بەلەمێکی گەورە درەنگانی شەوی پێنجشەممە شاری زوارەیان لە کەناری لیبیا جێھێشتووە، بەڵام دواتر خراونەتە نێو بەلەمی بچووکەوە و ١٠ دەقە دواتریش بەلەمەکە بەھۆی زۆریی سەرنشینەکانی نقومبووە".

سەلیم سەعید، پاسەوانێکی کەنار دەریا لە تونس دەڵێ "راوچییانی ماسی لە تونس توانییان ١٦ کەس رزگاربکەن و بیانگەیەننەوە کەناری زەرزیش". ئەوانەی رزگاریان بووە بەگوتەی ئەو پاسەوانەی کەنار دەریا، ماوەی ھەشت کاژێریان لەنێو ئاوی سارددا بەسەر بردووە.

بەگوتەی رزگاربووانی رووداوەکە، بەلەمەکە تەنیا پیاوی ھەڵگرتووە: ٥١ کەسیان خەڵکی بەنگلادیش بوون، سێیان میسری و ژمارەیەکیشیان خەڵکی مەغریب، چاد و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەفریقی بوون.

رێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) داوای گەڕان و ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی زیاتر دەکات بۆ دووربوون لە تراژیدی ھاوشێوە لە دەریای سپیی ناوەڕاست. بەپێی رێکخراوەکە دەریای سپیی ناوەڕاست ترسناکترین رێڕەوی پەڕینەوەی ئاوییە بەجۆرێک لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، لە ھەر سێ کەسێک کە لە لیبیاوە بەرەو کەنارەکانی ئەوروپا گەشتیان کردووە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە".ر لە دەریای سپیی ناوەڕاست خنکان

 





ئەم هەواڵە 691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad