English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایک پۆمپیۆ و پوتین تاوتوێی رەوشی ڤەنزوێلا و سووریا دەکەن
2019-05-12 [08:48 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی کۆماری رووسیای فیدڕال دەکات و تاوتوێی بارودۆخی ھەردوو وڵاتی ڤەنزوێلا و سووریا دەکەن.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، رۆژی سێشەممە ١٤-٥-٢٠١٩، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رووسیا دەکات.

مایک پۆمپیۆ لە ھاوینەھەواری سوچی لە باشووری رۆژئاوای رووسیا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا کۆ دەبێتەوە.

رەوشی سووریا وڤەنزوێلا تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی مایک پۆمپیۆ و ڤلادیمێر پوتین دەبن.

لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥ـەوە، رووسیا بە ناردنی چەک و سەرباز پاڵپشتیی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات و ئەمریکاش پاڵپشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) دەکات.

ھەسەدە ھێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکھاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، باڵی سەرەکیی ئەو ھێزەیە.

لە ڤەنزوێلا، ئەمریکا پاڵپشتیی خوان گوایدۆی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکات، کە خۆی وەک سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا ناساندووە و رووسیاش پاڵپشتیی نیکۆڵاس مادۆرۆی سەرۆکی وڵاتەکە دەکات.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٣-١-٢٠١٩، خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا خۆی وەک سەرۆکی وڵاتەکەی بە وەکالەت ناساند و رایگەیاند، نیکۆڵاس مادۆرۆ چیتر سەرۆکایەتیی وڵات ناکات.

تا ئێستا وڵاتانی ئەمریکا، رێکخراوی وڵاتانی ئەمریکا، بەرازیل، پاراگوای، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، پیرۆ، یەکێتیی ئەوروپا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیسپانیا، سوید، نەمسا و دانیمارک پشتگیریی خوان گوایدۆ دەکەن و وڵاتانی مەکسیک، کوبا، رووسیا، تورکیا و ئێرانیش تەنیا نیکۆڵاس مادۆرۆ بە سەرۆک دەزانن.





ئەم هەواڵە 1018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad