English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا ده‌كرێت په‌خشی ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی رابگیرێن
2019-05-12 [08:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نیگەرانی خۆی نیشاندا لە پەخشکردنی ژمارەیەک بەرنامە لە کەناڵە ئاسمانییەکان، بە ھۆی ئەوەی لەگەڵ نەریتی رای گشتییدا ناگونجێن و لەو بەرنامانەدا، حورمەت و پیرۆزی مانگی رەمەزان لەبەرچاو نەگیراوە.

لە راگەیەندراوێکدا، لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لە کەناڵە ئاسمانییەکان کردووە، ئەو بەرنامانە پەخش نەکەن کە لەگەڵ نەریتی کۆمەڵگە و رای گشتی عێراقییدا ناگونجێن، بەتایبەتیش ئەو بەرنامانەی کە حورمەت و پیرۆزی مانگی رەمەزانیان لەبەرچاو نەگرتووە.

 لە راگەیەندراوەکەدا ھەروەھا داواکراوە، ژمارەیەک بەرنامە کە لەئێستادا لە کەناڵە ئاسمانییەکاندا پەخش دەکرێن بە ھۆی ئەوەی حورمەت و پیرۆزی مانگی رەمەزانیان لەبەرچاو نەگرتووە رابگیرێن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن داواشیکردووە کە گرنگە بەرنامەکان بەرلەوەی پەخش بکرێن،  بخرێنە بەردەم لیژنەیەکی تایبەتمەند و دوای نیشاندانی رەزامەندی لەسەریان، دواتر لە کەناڵە ئاسمانییەکان پەخش بکرێن.

لە کۆتاییدا، لیژنەی ناوبراو جەخیتکردووەتەوە کە لەگەڵ ئازادی رادەبڕین و پەخشکردنی بەرنامەی جۆراوجۆرەدایە، بەڵام بە مەرجێک لە چوارچێوەی یاسا و سنووری پیشەیی و ئەخلاقی دەرنەچن.





ئەم هەواڵە 5536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad