English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی : گوشارە سیاسی و ئابوورییەکان لەسەر ئێران جەنگێکی تەواوە
2019-05-12 [09:00 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە ئەو گوشارە سیاسیی و ئابوورییانەی دوژمنانیان کردوویانەتە سەر وڵاتەکەیان جەنگێکی تەواوە کە لە مێژووی شۆڕشدا وێنەی نەبووە.

 حەسەن روحانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ چالاکانی سیاسییدا لە تارانی پایتەخت، باسی لەو سزایانە کرد کە ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی.

سەرکۆماری ئێران باسی لەوە کرد کە ئەو رەوشەی ئەمڕۆ رووبەڕووی بوونەتەوە لەوەی لە جەنگی ئێران-عێراق لە ساڵانی ١٩٨٠-١٩٨٨ رووبەڕووی بوونەتەوە باشتر یان خراپتر نییە و گوتی: "لە میانی جەنگدا لە ھاوردەکردن، ھەناردەکردن، فرۆشتنی نەوت و سیستمی بانکی کێشەمان نەبوو. سزاکان تەنھا پەیوەست بوون بە کڕینی چەک".

حەسەن روحانی باسی لەوە کرد کە سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا زۆر کاریگەرن و داوای کرد لە قۆناغی لەم شێوەیەدا ھەموو ئۆرگانەکان یەک ھەڵوێست بن و گوتی: "گوشارە سیاسیی و ئابوورییەکانی دوژمنان بۆسەر ئێران جەنگێکە لە مێژووی شۆڕشدا وێنەی نەبووە. ئەو سنووردارکردنانەی دوژمن لە سیستمی بانکیدا دروستیکردووە کاریگەری ھەیە لەسەر فرۆشتنی نەوت، پێترۆکیمیا، پۆلا و بەروبوومی کشتوکاڵی.





ئەم هەواڵە 5146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad