ZNA-ههولێر
رۆژنامەی ھائارێتس ئیسرائیلی رایگەیاندووە کە دۆخەکە لەکەنداو لەنێوان ئەمریکا و ئێران بەرەو بارگرژی زیاتر دەڕوات.
ھەروەھا دەڵێت: ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کەشتی فڕۆکە ھەڵگری ئەبراھام لینکۆڵنی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی رەوانەی کەنداو کردووەو رووبەرووبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێرانیش چاوەڕوانکراوەو ھاوکاتیش سوپای ئێران لەئامادەباشیدایە.
دەشڵێت: لە ئێستادا ئەمریکا و ئێران لە کەنداو لە لێواری پێکدادان و بوونی ھێزەکانی سەر بەئێرانیش لە سوریا و عێراق، لەوانەیە ببێتە ھۆی دەستپێکردنی چەند ھێرشێکی لەناو بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە.
رۆژنامەکە روونیشیکردۆتەوە کە ئەنجامدانی ئەم ھێرشانە بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا، سەر بۆ جەنگێکی بەرفراوان لەگەڵ ئێران لە کەنداو رادەکێشێ.
ئەم هەواڵە 5911جار خوێندراوەتەوە |