English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەیرانی كاغەز رۆژنامەیەكی ئیرانی ناچاردەكات ٨ لاپەڕەی كەمبكاتەوە
2019-05-12 [09:09 AM]

ZNA- ھەولێر



جەواد دلێری بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەی فەرمی ئێران رایگەیاند، لە رۆژی یەكشەممەوە تا ئاگاداركردنەوەیەكی تر ٨ لاپەڕە لە رۆژنامەكە كەمدەكرێتەوە ،.

بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەكە لە تویتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە لابردنی ٨ لاپەڕە لە رۆژنامەكە بۆ   قەیرانێكی ترسناك لە دەستكەوتنی كاغەز دەگەڕێتەوە.

دلێری هەروەها نووسیویەتی: قەیرانی كاگەز بەراددەیەك ترسناكە كە چەندین رۆژنامە لەماوەی دوومانگی رابردوودا سێیەكی پەڕەكانیان كەمكردۆتەوە ، تەنانەت بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستمدایە هەندێ رۆژنامە بەشی یەك رۆژ یان دوو رۆژیان كاغەز ماوە.

لەتویتێكی تردا دلێری ئەوەشی نووسیوە: كێشەكانی وەك بەرزبوونەوەی نرخی كاغەز و زنك و خەرجییەكانی تر ، هەروەك كەمی داهات ، لە دیارترین گرفتەكانی هۆكارەكانی راگەیاندنە.

قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی كاغەز لەم دواییانەدا بۆ گەمارۆكانی ئەمەریكا دەگەڕیتەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە .



 





ئەم هەواڵە 5542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad