ZNA-ههولێر
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی لیۆن ئامادەدەکات.
بە گوێرەی ھەواڵی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت فێرلاند مێندی یاریزانی یانەی لیۆن بگوازێتەوە یانەکەی.
ھەر بەگوێرەی ھەمان سەرچاوە، یانە مەدریدییەکە ئامادەیە بڕی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ بداتە لیۆن بۆ گواستنەوەی یاریزانە ٢٣ ساڵییەکە.
فێرلاند مێندی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی لیۆن لە ٤١ یاریدا ٣ گۆڵ و ٣ ئاسیستی ھەیە.
ئەم هەواڵە 9595جار خوێندراوەتەوە |