English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان هه‌ڵده‌واسرێت
2019-05-12 [09:20 AM]

ZNA-هه‌ولێر


موسڵمانانی ئوسترالیا، لە پۆستەری پیرۆزبایی و پێشوازیکردن لە مانگی رەمەزان، وێنەی جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند ھەڵدەواسن و ھەڵوێستەکانی بەرز دەنرخێنن.

یەکێتی ئەنجوومەنە ئیسلامییەکانی ئوسرالیا، وێنەی جاسیندای لەسەر پۆستەرە گەورەکان داناوە، کە بۆ پیرۆزبایی مانگی رەمەزان لە موسڵمانان لە شاری میلبۆرنی ئوسترالیا ھەڵواسراوە.

پۆستەرە گەورەکە، لەلایەن ئەو ئەنجوومەنەوە ھەڵواسراوە، کە کورتکراوەی پیتەکانی "AFIC" و لەسەر باڵەخانەیەکی شارۆچکەی "برۆمدیۆز" دانراوە، کە ژمارەیەکی زۆر موسڵمانی تێدا نیشتەجێیە.

لە پۆستەرەکە وێنەی جاسیندا ئاردێرنی سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند دەردەکەوێت، کە لەچکی لەسەرە و ژنە موسڵمانێکی لە باوەش گرتووە.

مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەروبەندی ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی سەر مزگەوتەکانی شاری کرایست چەرچ، کە تێیدا زیاتر لە ٥٠ موسڵمان گیانییان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

لەسەر پۆستەرەکە جیا لە وێنەی جاسیندا، وشەی "سلام" کە لە عەرەبی بە واتای ئاشتی دێت، نووسراوە و بە ئینگلیزیش نووسیویانە "RAMADAN MUBARAK".

راتب جونەید، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە رایگەیاندووە، دانانی وێنەی جاسیندا، بۆ ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆی لەگەڵ موسڵمانان دەگەڕێتەوە کە لەسەروبەندی ھێرشەکاندا ھەڵوێستی نموونەیی بەرامبەر بە موسڵمانان نواندووە.

 





ئەم هەواڵە 1276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad