English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ڕەمەزاندا گرینگی بەم خۆراکانە بدە
2019-05-12 [12:28 PM]

هەولێر _ ZNA


 

شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەند میوەیەک ھەیە دەبێت بە درێژایی مانگی ڕەمەزان بخورێن،جونکە چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، گرنگترین ئەو میوانەش بریتیین لە:-

١- شووتی دەوڵەمەندە بە ئاو و ڕیشاڵ وچەند جۆرێک ڤیتامین کە بۆ تەندروستی لەش بەسوودە، بۆیە دەبێت ھەموو ڕۆژێک بخورێتەوە.

٢- خەیار لە %٩٥ ی پێکھاتەکەی ئاوە، بۆیە کرداری ھەرس کردن ئاسان دەکات، ھەروەھا برێکی زۆر لە ڤیتامین "K" و"B٦" و ئاسنی تێدایە کە سوود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

٣- مۆز رێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ تێدایە کە کرداری ھەسکردن ئاسان دەکات، ھەروەھا رێژەی پرۆتین لەجەستەدا رێک دەخات و دەبێتە ھۆی ئارامبوونەوە.

٤- خواردنی خورما لە ڕەمەزاندا سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی و بەرگریی لەش چالاک دەکات، ھەروەھا وات لێدەکات کە بۆ ماوەیەکی درێژ ھەست بەبرسێتی نەکەیت.





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad