English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە کەرکوک تەقە لە مالی رەفعەت عبدوللە دەکرێت و زیانی گیانی ھەیە
2019-05-12 [09:28 AM]

ZNA- ھەولێر


لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، تەقە لە ماڵی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  کرا و یەکێک لە پاسەوانەکانی بریندار بوو.

 

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠١٩، میدیای فەرمیی یەکێتی برینداربوونی پێشمەرگەیەکی مەڵبەندی کەرکووکی حزبەکەی لە ڕووداوێکی تەقەلێکردن لە گوندی (عەلاوە مەحموود)ی سەر بە قەزای دوبز بڵاو کردەوە.  کەمێک لەمەوبەر، سەرچاوەیەکی ئەمنیی کەرکووک ڕایگەیاند، نیوەشەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو کە گومان دەکرێت خەڵکی ناوچەکە بن، تەقەیان لە ماڵی ڕەفعەت عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە و پێشمەرگەیەکی پاسەوانی ماڵەکە بە ناوی حەواس حاجی عەلی محەمەد بریندار بووە.

 

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، ڕەفعەت عەبدوڵا کەمتر سەردانی ئەو ماڵەی لە گوندەکەی سنووری دوبز کردووە و لە کاتی تەقەکردنەکەشدا لەو ماڵەدا نەبووە.





ئەم هەواڵە 7381جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad