English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی ئازاری شان لە ئافرەتاندا چیە
2019-05-12 [01:30 AM]

هەولێر _ ZNA



 

شانەکان یەکێکن لەو جومگانەی زۆرترین فشاریان لەسەرە ئەگەر بەشێوەیەکی ھەڵە بەکاربھێنرێن توشی گرفت و ئازارت دەکات، لەم راپۆرتەدا گرنگترین ھۆکارەکانی ئازاری شان بۆ ئافرەتان دەخەینەرو کەوێبسایتی Women Health ئاشکرای کردووە.

١. مۆبایلەکەت: کاتێ تەماشای شاشەی مۆبایل دەکەیت ئەوا سەرت زیاتر لە ٢٥ کیلۆگرام فشار دەخاتەسەر ملت و شانت و دەبێتە ھۆی لاوازکردنی ماسولکەی پشت و شان.

٢. ھۆرمۆنەکان: ھۆرمۆنی ئیسترۆجین دەبێتە ھۆی دروستکردنی کۆلاجین ئەمەش وادەکات جومگەکان بەئاسانترین شێوە بشکێن و بپێکرێن.

٣. جانتا ئەگەر شتی زۆری تێدا بێت و ماوەیەکی زۆر بھێنرێت و ببرێت دەبێتە ھۆی ئازاری ماسولکەی پشت.

٤. ستیان: ئەگەر قەبارەی گونجاو نەبێت یان بچوک و گەورە بێت کاریگەری دەبێ لەسەر شان و توشی تێکدانی ماسولکەی شانت دەکات و ئازاری زۆر دروست دەکات بۆ شانەکانت.





ئەم هەواڵە 9697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad