English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی : کوردستان ماڵی ھەموو کوردێکە 
2019-05-12 [11:52 AM]

ZNA- ھەولێر 




ڕۆژی یەکشەممە ١٢ـی ٥ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و کەسوکاری سیاسەتمەدار و سەرکردەی کوردانی قەفقاز خوالێخۆشبوو وەکیل مستەفایۆڤ کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی وەکیل مستەفایۆڤ سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆی بە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند. 

سەرۆک بارزانی وەکیل مستەفایۆڤی بە تێکۆشەرێکی گەورەی کورد و خودان ھەڵوێست ناوزەد کرد و ڕایگەیاند کە ھەر کەسێک خزمەتی گەلی خۆی کردبێت و لەناو دڵی میللەتەکەیدا بێت، ئەوە بۆ ھەمیشە بە نەمری دەمێنێتەوە.

ھەر لەو دیدارەدا خانەوادەی وەکیل مستەفایۆڤ سوپاسی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی ھەرێمیان کرد بۆ پێشوازیکردن و بایەخدان بە خوالێخۆشبوو و ھەروەھا بەخاک سپاردنی تەرمی مستەفایۆڤ لە کوردستان، کە خاکەکەی بە خوێنی شەھیدان ئاو دراوە. ھەروەھا سەرۆک بارزانی و ھەرێمی کوردستانیان بە جێگەی ئومێد بۆ ھەموو کوردانی جیھان وەسف کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان ماڵی ھەموو کوردێکە و ئەو وڵاتە بە خوێنی شەھیدان دروست بووە و بە خوێنی شەھیدانیش دەپارێزرێت.





ئەم هەواڵە 4042جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad