English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی داستانی هندرێن
2019-05-12 [12:54 PM]

ZNA - هەولێر


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی په‌نجا و سێیه‌مین ساڵیادی داستانی هندرێن بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، داستانی هندرێن وانەیەكی باشە بۆ دوژمن و داگیركاران كە ئەگەر بیانەوێ ئیرادەی میللەتی كورد تاقی بكەنەوە بەمشێوەیە تووشی شكست دێن.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

دوازدەی ئایار ڕۆژێكی مێژووییە لە خەباتی گەلی كوردستان. بە درێژایی مێژووی گەلەكەمان ڕۆژی تاڵ و ماتەمین و ڕۆژی شیرین و سەركەوتن هەبووە. ئەمڕۆ یادی شەهیدكردنی لەیلا قاسم و لە هەمانكاتدا یادی داستانی هندرێنە كە سەركەوتنێكی گەورەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە بەسەر هێزی پڕچەكی دوژمن لە 12ـی ئایاری 1966ـدا.

دوژمن بە ناوی ئۆپەراسیۆنی (توكلت علی الله) پیلانی ئەوەی دانابوو كە ناوەندی سەركردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول بگرێت و بە هێز و چەكێكی یەكجار زۆرەوە لە 2ـی 5ـی 1966 پەلامارێكی بەرفراوانی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و سەرەتا توانی هەندێ شوێن بگرێت. بەڵام پێشمەرگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بە هاوكاری هێزەكانی حزبی شیوعی لە پلانێكی تۆكمەی دژەهێرشدا لە 12ـی 5ـی 1966 پەلاماری دوژمنیان تێكشكاند و لیواكانی یەك و سێ و چوار و پێنجی سوپای عێراق لە چیای هندرێن و زۆزك و گەرووی ئۆمەرئاغا و ئاكۆیان بە تەواوەتی تێكشكان و زیانێكی یەكجار زۆریان بەركەوت.

لە كاتژمێری چواری پاشنیوەڕۆی ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ ئەو داستانە پڕ لە قارەمانێتییە بە دەستی پێشمەرگە قارەمانەكان تۆمار كرا و دوژمن و پەلاماردەران بە چۆكدا هاتن و شۆڤێنی و شەڕخوازانی ئەو كاتی حكوومەتی عێراق تووشی شكست و سەرشۆڕی و شەرمەزاری هاتن.

داستانی هندرێن وانەیەكی باشە بۆ دوژمن و داگیركاران كە ئەگەر بیانەوێ ئیرادەی میللەتی كورد تاقی بكەنەوە بەمشێوەیە تووشی شكست دێن بەڵام زۆر جاریش دەبینین كە مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە و شۆڤێنییەكان دەرس لە مێژوو وەرناگرن، لەگەڵ ئەوەیشدا هەمیشە شكست و ڕیسواییان بۆ دەمێنێتەوە و سەركەوتن بۆ میللەتی مەزلوومی كوردستانە.

لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو بۆ شەهیدانی داستانی پڕشكۆی هندرێن و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی..

مسعود بارزانی

12ـی 5ـی 2019





ئەم هەواڵە 3784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad