English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر.. دەست بەسەر 27 دەمانچەدا گیرا
2019-05-12 [03:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستی بەسەر 27 دەمانچەدا گرت و تۆمەتبارێكیشی قۆڵبەست كرد.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەوبارەیەوە بە میدیاكانی راگەیاند، دوای پێدانی زانیاری لە لایەن چەند كەسێكەوە، كەوا چەند دەمانچەیەك كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت، هێزەكانیان توانیویانە دەست بەسەر 27 دەمانچەدا بگرن و تۆمەتبارێكیش بە تۆمەتی بازرگانیكردن بەو دەمانچانەوە دەستگیر بكەن.

بە وتەی لیوا عەبدولخالق، پۆلیسی ناوشار - بەشی ڕۆژهەڵات، بە هاوئاهەنگیی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و بنكەی پۆلیسى ئیسكان، دەستیان بەسەر ئەو دەمانچانەدا گرتووە و هەروەها ئەو تۆمەتبارەش كە دەستگیر كراوە، شوفێری تەكسییە بە ناوی (ش.ك.ع) و تەمەنی (۳۸) ساڵە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونیشی كردەوە، دۆسیە بۆ ئەم مەبەستە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن.

 

 





ئەم هەواڵە 4240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad