English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوسرا لە جەژندا قەرەبووی بینەرانی دەکاتەوە
2019-05-12 [05:07 AM]

هەولێر - ZNA 


خانمە ئەکتەری میسری، یوسرا، بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات.

 

فیلمەکە بەناوی "صاحب المقام"ـە و بەم دواییە کاری وێنەگرتنی دەستیپێکرد و بڕیارە لە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ لە سینەماکاندا پیشانبدرێت.

 

ئەو خانمە ئەکتەرە ئەمساڵ لە هیچ درامایەکی رەمەزاندا دەرنەکەوت، هەر بۆیە لەم فیلمە سینەماییەدا بەشداربووە.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی ماندو ئەلعەدلە و جگە لە یوسرا، ئەکتەری سینەمایی ئیسرا یاسین، ئامینە خەلیل و بەیومی فوئاد رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 

دوایین کاری سینەمایی یوسرا، فیلمی "جيم أوفر" بوو کە حەوت ساڵ بەر لە ئێستا بەرهەمەهاتووە.

 





ئەم هەواڵە 9331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad