English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیلڤستەر ستالۆنی میوانی فێستیڤاڵی کانە
2019-05-12 [05:48 AM]

هەولێر - ZNA 


ئەکتەری سینەماییە ئەمریکی، سیلڤستەر ستالۆنی، وەک میوان لە چالاکییەکانی 72مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بەشدار دەبێت.

 

لە فێستیڤاڵەکەدا ستالۆنی بازاڕ بۆ فیلمە نوێیەکەی"Rambo V: Last Blood"  دەکات کە ئەمساڵ کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.

 

ئەم فیلمە نوێیە یەکەم نمایشی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەو فێستیڤاڵە دەبێت لە کپشکی فێستیڤاڵەکان "Palais des Festivals"  لە 24 ئەم مانگە.

 

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، لە 14 تاوەکو 25 ئەم مانگە لە شاری کان لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.

 

فێستیڤاڵی فیلمی کان بە فیلمی ترسناک"The Dead Don’t Die"  دەستپێدەکات و لە هۆڵیGrand Théâtre Lumière پیشاندەدرێت.

 

فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی جیم گارمۆشە و هەریەک لە سیلینا گۆمێز، ئادەم داریڤەر، بیل مورادی و تیلدا وینستۆن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و دەبێتە یەکەم پیشاندانی فیلمەکە لە جیهاندا.





ئەم هەواڵە 9112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad