English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا مانۆرێکی سەربازی ئەنجام دەدات
2019-05-13 [09:13 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 14/5/2019، توركیا گه‌وره‌ترین مانۆڕی ده‌ریایی له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌ به‌ناوی "گورگی ده‌ریا 2019" ئه‌نجام ده‌دات و له‌ یه‌ك كاتدا له‌ سێ ده‌ریای جیاواز مانۆڕه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی توركیا به‌كرده‌یی سه‌رپه‌رشتی مانۆڕه‌كه‌ ده‌كات و یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای ئیجه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ به‌شداریی 131 كه‌شتی جه‌نگی و 57 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 33 هێلیكۆپته‌ر مانۆڕه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

مانۆڕی گورگی ده‌ریا له‌سه‌ر ئاستی ستراتیژی و ئۆپراسیۆنه‌كاندا پشت به‌ سیناریۆكانی ماوه‌كانی قه‌یران و گرژی و جه‌نگه‌كان ده‌به‌ستێت.

ئامانجی مانۆڕه‌كه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌سازیی كه‌رته‌ ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی توركیایه‌.

له‌م مانۆڕه‌دا كه‌شتی و فڕۆكه‌ و هێلیكۆپته‌ر هه‌ن به‌شداریی ده‌كه‌ن یه‌كه‌م جاره‌ ده‌بینرێن و پێده‌چێت له‌ ده‌ریاوه‌ بۆردمانی ناوچه‌ وشكاییه‌كان بكرێت و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و راجیمه‌ و مووشه‌كی سه‌ر كه‌شتی و فڕۆكه‌ی ھێرشبه‌ری چاودێری و تۆپخانه‌ی ده‌ریایی و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر به‌شداریی له‌و بۆردوومان و مانۆڕه‌دا بكه‌ن.

هه‌روه‌ها مه‌شق له‌باره‌ی جه‌نگی سه‌ر ئاو و شه‌ڕی به‌رگری له‌ژێر ئاو ده‌كرێت. جگه‌ له‌وه‌ جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و پرۆسه‌ی چاودێریی ده‌ریاكان و پرۆسه‌ی رزگاركردنی ژێر ده‌ریایی له‌ خۆده‌گرێت.





ئەم هەواڵە 4885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad