English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا مانۆڕی سەربازی گورگی ده‌ریا ئەنجام دەدات
2019-05-13 [09:25 AM]

​ZNA- هەولێر


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 14/ئایاری/2019، توركیا گه‌وره‌ترین مانۆڕی ده‌ریایی به‌ناوی "گورگی ده‌ریا 2019" لە سێ دەریا ئه‌نجام ده‌دات ، ئامانجی مانۆڕه‌كەش‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌سازیی كه‌رته‌ ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی توركیایه‌.

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی توركیا به‌كرده‌یی سه‌رپه‌رشتی مانۆڕه‌كه‌ ده‌كات و یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای ئیجه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ به‌شداریی 131 كه‌شتی جه‌نگی و 57 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 33 هێلیكۆپته‌ر مانۆڕه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئامانجی مانۆڕه‌كەش‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌سازیی كه‌رته‌ ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی توركیایه‌.

له‌م مانۆڕه‌دا كه‌شتی و فڕۆكه‌ و هێلیكۆپته‌ر هه‌ن به‌شداریی ده‌كه‌ن یه‌كه‌م جاره‌ ده‌بینرێن و پێده‌چێت له‌ ده‌ریاوه‌ بۆردمانی ناوچه‌ وشكاییه‌كان بكرێت و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و راجیمه‌ و مووشه‌كی سه‌ر كه‌شتی و فڕۆكه‌ی ھێرشبه‌ری چاودێری و تۆپخانه‌ی ده‌ریایی و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر به‌شداریی له‌و بۆردوومان و مانۆڕه‌دا بكه‌ن.

هه‌روه‌ها مه‌شق له‌باره‌ی جه‌نگی سه‌ر ئاو و شه‌ڕی به‌رگری له‌ژێر ئاو ده‌كرێت. جگه‌ له‌وه‌ جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و پرۆسه‌ی چاودێریی ده‌ریاكان و پرۆسه‌ی رزگاركردنی ژێر ده‌ریایی له‌ خۆده‌گرێت.

 





ئەم هەواڵە 5692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad