English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەشت لە گرینگترین سودەکانی وەرزش پێش بەربانگ
2019-05-13 [12:55 PM]

هەولێر _ ZNA



لە مانگی رەمەزاندا وەرزشکردن پێویستە و نابێت فەرامۆش بکرێت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت، بەپێی هەواڵێکی تەندروستی پێگەی " layalina" پێش بەربانگ و شکاندنی رۆژوو وەرزشکردن زۆر بەسوودە، بۆ پاراستنی وزە و توانای لەش، هاوکات پاراستنی لەش لە نەخۆشی و تەمبەڵی.

سوودەکانی وەرزشکردن پێش بەربانگ:

1-یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری لەش و دابەزاندنی کێشی لەش.

2-توانا و وزەی لەش دەپارێزێت و چالاکی دەکات.

3-راهێنانی وەرزشی لە مانگی رەمەزاندا، یارمەتیدەرە بۆ چالاکبوونی کردارەکانی جگەر و هەرس.

4-پارێزگاری لە یەکسانی کێشی جەستەت دەکات، چونکە لە مانگی رەمەزاندا بڕێکی زۆر چەوری و شیرینی و خواردنی ناتەندروست دەخۆیت.

5-سوڕی خوێن چالاکدەکات، یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی خڕۆکە سور و سپییەکانی خوێن و هیمۆگلۆبین، کە یاریدەی گواستنەوەی ئۆکسجین دەدات بۆ بەشەکانی لەش.

6-وەرزشکردن بەرگری لەش دژی نەخۆشییەکان بەهێز دەکات.

7-دڵ و دەمارەخانەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.

8-وەرزشکردن لە رەمەزاندا یارمەتیدەرە بۆ راگرتنی یەکسانی شلەمەنی لە لەشدا، هاوکات پاراستنی ئێسک و ماسولکەکان.

هەرچەندە رەنگە هەموو کەسێک نەتوانێت لە پێش بەربانگ وەرزش بکات، بەڵام دەکرێت پاش دوو کاتژمێر دوای نان خواردنی ئێوارە ئەنجامی بدات، چونکە پێویستە و گرنگە بایەخی بە وەرزش بدەیت.





ئەم هەواڵە 9985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad