ZNA- ھەولێر
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێکی یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی مۆر بکات .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی فەرەنسا ، یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بە تواناکانی ھێرشبەری یانەی ئەرسنال ئەلکسەندەر لاگازێت دەدات و ھەوڵدەدات بیگوازێتەوە ریزەکانی .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، لاگازێت ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەی ئەرسنال پێشکەش کردووە و توانیوویەتی ١٩ گۆڵ تۆمار بکات و ١٣ ئەسێستی سەرکەوتووی ھەبووە و یەکێک بووە لە ھۆکارەکانی گەیشتنی یانەی ئەرسنالی بە یاری کۆتایی یۆرپا لیگ .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، نرخی لاگازێت لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەگاتە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ بەڵام یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بڕێک پارە بدات لەگەڵ یاریزان ساموێل ئۆمتیتی بۆ تەواو کردنی گرێبەستەکە.

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 10924جار خوێندراوەتەوە |