English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوڕێک بەھەڵە خوشکەکەی خۆی دەکوژێت 
2019-05-13 [12:01 PM]

ZNA- ھەولێر 



شەوی ڕابردوو تەرمی کچێک کە فیشەکێک بەر سکی کەوتبوو گەێندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، کە بە گوتەی کەس و کارەکەی بەھۆی دەستکاری چەکەوە لەلایەن برایەکی بچووکیەوە ڕووداوەکە ڕوویداوە.

لەمبارەیەوە "ڕائید شۆڕش ئیسماعیل" گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین،  ڕایگەیاند: دوای کاتژمێر ١٢ ی شەوی ڕابردوو تەرمی کچێک لە گوندی قەمتەرانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە گەێندرایە پزیشکی دادی ڕانیە کە ئاسەواری فیشەکێک بە جەستەیەوە دیار بوو.

ڕاشیگەیاند: دوای پشکنینی پزیشکی و وەرگرتنی گوتەی کەسو کارەکەی دەرکەوت کە برایەکی بچووکی کە تەمەنی ١٠ ساڵانە دەستکاری چەکەکەی باوکی کردووە و لەو کاتەدا فیشەک لەدەستی دەرچووە و بەرخوشکەکەی کەوتووە و بە ھۆیەوە گینی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و پۆلیسی بەڵگەو تاوانی ڕاپەڕین سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی چڕن لەسەر ڕووداوی کوشتنەکەی و تائێستاش کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە.

کچەکە ناوی "ھەتاو دارا شێخ زەرد"ە تەمەنی ١٣ ساڵانە و پۆلی ٨ی قوتابخانەی قەمتەرانی بنەڕەتییە و باوکی پێشمەرگەیە و شەوی ڕابردوو بە چەکی جۆری N٤ بە دەستی براکەی کۆتایی بە ژیانی ھات.

شایەنی باسە بەیانی ئەمڕۆ لە لایەن  مامۆستاو ھاوپۆل و قوتابیانی قوتابخانەی قەمتەرانی بنەڕەتییەوە ماتەمینی بۆ کۆچی ناوادەی قوتابی ناوبراو  ڕاگەێندرا و تاجەگوڵینەی وەفایان لە سەر تەختەی دانیشتنەکەی لە ھۆڵی تاقی کردنەوەکانی کۆتایی ساڵی قوتابخانەکە دانرا .

ی.ا 
سەرچاوە | KTV
 





ئەم هەواڵە 5845جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad