ZNA - ههولێر وەزیری وزەی سعودیە خالید فالیح وتی، دوێنێ یەکشەممە دوو کەشتی نەوتی سعودیە لە نزیک کەناری ئیماڕە فەجیرەی ئیماڕات ڕووبەڕووی هێرشێکی تێکدەرانە بوونەتەوە کە ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی دابینکردنی نەوتی جیهانی.
فالیح لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگای هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە دەڵیت یەکێک لە کەشتیەکان لەڕێگەیدا بووە بۆ بارکردنی نەوتی سعودیە لە بەندەری ڕاس تنورە و دواتر ویستوویەتی بەرەو ئەمەریکا بەڕێبکەوێت.
وەزیرەکە وتی هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە و نەوتیش نەڕژاوەتە دەریاکەوە بەڵام زیانێکی زۆری گەیاندووە بە هەیکەلی دوو کەشتیەکە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات ئاماژەی بەوەدا چوار کەشتی بازرگانی وڵاتەکە ڕووبەڕووی کردەوەی تێکدەرانە بوونەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا سەبارەت بە سروشتی کردەوە تیكدەرانەکە.
voa
ئەم هەواڵە 5872جار خوێندراوەتەوە |